المطلع
عاجل

post-image

رێبەر ئەحمەد: رووبەڕووبوونەوەی ئێمە لەگەڵ توندوتیژی کۆتایی نایەت


12:50 كوردستان
2023-12-10
28234

ئەمڕۆ هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رووبەڕووبوونەوەی ئەوان لەگەڵ توندوتیژی دژی ئافرەتان و تاکەکانی کۆمەڵگە کۆتایی نایەت، بەردەوام دەبن لە ریشەکێش کردنی ئەو کۆسپ و بەربەستانەی لە پشت هزری توندوتیژییەوەن.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمی دوایین رۆژی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان، وتی: "ئێستا هەوڵ و کۆششی هەمووان بۆ ریشەکێش کردن و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ئافرەتان و کچان لەجاران زیاتر و دلێرانەتر دەردەکەوێت، 16 رۆژی رابردوو وەبیرهێنانەوەیەکی کاریگەر و گرنگ بوو، کە بەرپرسیاریەتی هاوبەشمان تەنیا هەنگاوی تیۆری و قسەکردن نەبێت، بەڵکو هەستیاری قۆناغە وادەخوازێت کە هەنگاوی کردەیی و راستەقینە بهاوێژین، بۆ ئەوەی نەوایەکی ئارام و ژینگەیەکی وادەرست بکەین کە تێیدا ئافرەت بە ئازادی و بێ ترس و دڵەڕاوکێ بژیت و دووربێت لە هەموو جۆرە توندوتیژییەک".

وتیشی: "لە ماوەی ئەو چەند رۆژی کەمپینەکەدا ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە کاریگەریی و کاردانەوەی توندتوتیژی لەسەر بنەمای رەگەز و جۆرەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان هیچ سبوورێک نازانێت، تەمەن، نەتەوە، ئاین و ئاینزا، باری کۆمەڵایەتی و دۆخی ئابووری و تەنانەت سنووری جوگرافیشی تێپەڕاندووە، بۆتە مۆتەکەیەک کە رۆژانە رووبەڕووی ملیۆنان ئافرەت دەبێتەوە و شکۆی مرۆیانەی ئافرەتان و سەلامەتی و مافەکانیان پێشێل دەکات لە سەرتاسەری جیهان، سەرەڕای ئەوەش، هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، تیشکی خستەسەر گرنگی کۆدەنگی هاوبەش و هاوسۆزی هەمووان بۆ رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی، ئەو راستیەشی سەلماند کە هۆشیاری کۆمەڵایەتی هەنگاو بە هەنگاو بەرز دەبێتەوە و بەرەو پێشەوە دەچێت، بوێرانە دژی ئەو پەتایە دەوەستێتەوە کە ژیانی کۆمەڵگە دەخاتە مەترسییەوە، لەلایەکی دیکەشەوە ئەم هەوڵە هاوبەشانە دەبنە مایەی گۆڕانکاریی و پێشڤەچوونی کۆمەڵگە لە سەرجەم بوارەکاندا".

وەزیری ناوخۆ، وتی: "لەکاتێکدا کە هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی دژی ئافرەتان کۆتایی پێدێت، بەڵام بێگومان رووبەڕووبوونەوەی ئێمە لەگەڵ توندوتیژی بەردەوامە و کۆتایی نایەت، بەڵکو دەگەینە قۆناغی هەمیشەییمان بۆ نەهیشتن و ریشەکێش کردنی ئەو کۆسپ و بەربەستانەی لەپشت هزری توندوتیژییەوەن، وە رووبەڕووی هەر نەریت و بیروبۆچوون و دیاردەیەک دەبینەوە کە ببێتە مایەی توندوتیژی".

راشیگەیاند: "جێی خۆیەتی رۆشنایی بخەینە سەر رۆڵی گرنگی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، ئامارەکان جێی سەرنجن، ژمارەیەکی بێ شووماری ئافرەتان رۆژانە لە جیهان رووبەرووی زیانی جەستەیی و دەروونی دەبنەوە، لە بەرامبەر ئەوەشدا دەکرێت بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی و رۆشنبیری لەناو کۆمەڵگەدا ئەو چەکە بەهێزە بێت لە دژی ئەم تاریکییە بەکاربێت، بە هۆشیارکردنەوەی خەڵک نەک هەر رێگری لە بڵاوبوونەوەی توندوتیژی دەکرێت، بەڵکو بەربەستی ئەو بێدەنگییە دەشکێندرێت کە زۆرجار قوربانیان بەدەستییەوە دەناڵێنن، هۆشیاری هاندەرێکی سەرەکییە بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی و دەبێتە هۆکاری زاڵبوونی هاوسۆزی و تێگەیشتن بەسەر دابونەریتە نەشیاوەکانی کۆمەڵگە بەرامبەر بە ئافرەت".

رێبەر ئەحمەد، ئەوەشی خستەڕوو: "هۆشیاری لەناو خێزان و قوتابخانەکان دەستپێدەکات، پەروەردەکردنی تاک و کۆمەڵگە و گەنجەکان لەسەر بیروباوەڕی یەکتر قبوڵکردن بناغەی کۆمەڵگەی تەندروستە، پەروەردەی راست هێز دەبەخشێت بە تاک و کۆمەڵگە، کاتێک لە هۆکاری سەرەکی و دەرەنجامەکانی توندروتیژی دژی ئافرەتان تێگەیشتین دەبینە داکۆکیکار و بونیاتنەری یەکسان و ئارام، هەروەها مامۆستایانی ئاینی رۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕن لە بڵاوکردنەوە و هزری میانڕەو، هەروەها رەتکردنەوەی هەموو توندوتیژییەک، پێویستە نەوەکانی داهاتوومان پەروەردە بکەین و رابهێنین کە رێز لە جیاوازییەکان بگرن و بڕوایان بە یەکسانی و دادپەروەری هەبێت، لە لایەکی دیکە سۆشیال میدیا ئامرازێکی سوود بەخشە بۆ هاندانی قوربانیان و دەنگە کپکراوەکان، کە خۆیان لەو پلاتفۆڕمانە ببین و بەسەرهاتەکانی خۆیان بکەن بە پەند، بۆ ئەوەی چیتر کەسانی دیکە نەکرێن بە قوربانی".

وەزیری ناوخۆ، دەشڵێت: "هۆشیاری بە تەنیا بەس نییە، بەڵکو دەبێ گوفتارەکانمان بکەینە کردارێکی بەرجەستە ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو کاتێک داکۆکیکارێکی سەرسەختی قوربانیان بووینە و بە توندیش رووبەڕووی تاوانبارەکان بووینەتەوە، لەو پێناوەش چەندین قوربانیمان داوە لە پۆڵیک ئەفسەر و کارمەندانی ئاسایشی ناوخۆ کە شەهید و بریندار و پەککەوتە بوونە".

رێبەر ئەحمەد، وتیشی: "دەبێ هاوکاری پێویست و پەنایەکی ئارام  بۆ ئافرەتانی روزگاربووی هزری توندوتیژی بڕەخسێنین، وە پاڵپشتی ئەو سیاسەت و ستراتیژییانە بکەین کە ئافرەتان لە هەر جۆرە هەڕەشە و توندوتیژییەک دەپارێزن، هاوکات حکومەتی هەرێم پشتیگیری و پاڵپشتی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ ئەو رێکخراو و دامەزراوانەی کە ماندونەناسانە کاردەکەن لەپێناو خۆشگوزەرانی ئافرەتان".

جەختیکردەوە: "پێویستە کردارەکان لە وتارەکان زیاتر بن، پێویستە ئەو مەشخەڵەی لە 16 رۆژی رابردوو هەڵکراوە گەش بێت و رێگای داهاتووی پێ رۆشەن بکەینەوە، بەرەو جیهانێک هەنگاو بنێین کە ئافرەتان و هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە دووربن لە توندوتیژی".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

2026-08-19 22:22 4341
الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

2026-08-19 21:54 17345
أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

2026-08-19 17:48 5497
الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

2026-08-19 16:47 6057
القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

2026-08-19 15:32 5248
باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

2026-08-19 14:47 6289
الحلبوسي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون البرلماني والأوضاع الإقليمية

الحلبوسي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون البرلماني والأوضاع الإقليمية

2026-08-19 14:43 3971
أسعار صرف الدولار ترتفع في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار ترتفع في أسواق بغداد وأربيل

2026-08-19 11:23 6229
​قاليباف من بغداد: العراق دولة مهمة بالمنطقة وزيارتنا لبحث التعاون

​قاليباف من بغداد: العراق دولة مهمة بالمنطقة وزيارتنا لبحث التعاون

2026-08-19 10:01 4649
رهانات تثبيت الفائدة تدعم الذهب الفوري فوق مستوى 4350 دولاراً للأونصة

رهانات تثبيت الفائدة تدعم الذهب الفوري فوق مستوى 4350 دولاراً للأونصة

2026-08-19 09:18 5455
أسعار النفط تواصل الارتفاع لليوم الرابع وسط ضبابية الملاحة في هرمز

أسعار النفط تواصل الارتفاع لليوم الرابع وسط ضبابية الملاحة في هرمز

2026-08-19 09:12 5741
رئيس مجلس الشورى الإيراني يصل العاصمة بغداد على رأس وفد رفيع

رئيس مجلس الشورى الإيراني يصل العاصمة بغداد على رأس وفد رفيع

2026-08-19 08:41 35207
"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-08-19 00:24 37880
توقيف مسؤولين بوزارة النقل العراقية بقرار من القضاء

توقيف مسؤولين بوزارة النقل العراقية بقرار من القضاء

2026-08-18 22:40 25743
عراقجي: لا نقبل وقف إطلاق النار بل يجب إنهاء الحرب

عراقجي: لا نقبل وقف إطلاق النار بل يجب إنهاء الحرب

2026-08-18 21:45 8743
العراق يستنفر أمنياً إثر كشف مخطط لاغتيال القاضي زيدان.. وإدانات واسعة

العراق يستنفر أمنياً إثر كشف مخطط لاغتيال القاضي زيدان.. وإدانات واسعة

2026-08-18 21:11 8546
الإعلام الأمني عن ملف حصر السلاح: لا يستهدف فصيلاً أو جهة أو مكوناً بعينه

الإعلام الأمني عن ملف حصر السلاح: لا يستهدف فصيلاً أو جهة أو مكوناً بعينه

2026-08-18 20:30 8973
أسعار الدولار تغلق على ارتفاع في العراق

أسعار الدولار تغلق على ارتفاع في العراق

2026-08-18 18:03 9169