رێكخراوێكی ژینگە پەیامێکی لەبارەی پێدانی جەژنانە بە ژینگەپارێزان بڵاوکردەوە
ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه رایگەیاند وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ ژینگە پارێزان خۆتان ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن و جه‌ژنانه و دیاری‌یان پێبده‌ن.
ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه له‌په‌یامێكدا رایگەیاند، "سه‌باره‌ت به بڕیاری هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به پاككه‌ره‌وه، كه ساڵانه له مانگی ڕه‌مه‌زان و به‌شێك له بۆنه‌كانی تر ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ر ژینگه‌پارێزێك داوای جه‌ژنانه بكات ئه‌وا به بڕی 500 هه‌زار دینار سزا ده‌درێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین به‌رگری له ژینگه‌پارێزان بكه‌ین، ماوه‌ی ده ساڵه داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین جه‌ژنانه و دیاری بده‌ن به ژینگه‌پارێزان، پێش ئه‌وه‌ی خۆیان داوا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بیانو نه‌درێته ده‌ست كۆمپانیاكان سزایان بده‌ن".
ده‌ڵێت، "هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیمان به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كرد سه‌باره‌ت به‌و سزایه، ئاماژه‌یان به‌وه كرد،(هیچ یاسایه‌ك) تایبه‌ت به‌و سزایه بونی نیه، واته ئه‌و بڕیاره كۆمپانیاكان خۆیان داویانه.
ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕو، "ئێمه داوا له كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به ژینگه‌پارێزان ده‌كه‌ین، بیر له باشتركردن و چاكتركردنی ژیانی ژینگه‌پارێزان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش داوای جه‌ژنانه له خه‌ڵكی نه‌كه‌ن".
ڕێكخراوەکە باسی له‌وه‌شكرد، "داوا له هاوڵاتیان و دوكاندار و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ین وه‌كو وه‌فایه‌ك خۆیان ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن و جه‌ژنانه و دیاری‌یان پێبده‌ن، پێش ئه‌وه‌ی خۆیان داوا بكه‌ن، دڵنیابن ماڵ به به‌خشین كه‌م ناكات".
