رێورەسمی راگەیاندنی پێکهاتەی حکومەتی راگوزەری سوریا لە کۆشکی شەعب لە دیمەشق دەستیپێکرد
رێورەسمی راگەیاندنی پێکهاتەی حکومەتی راگوزەری سوریا لە کۆشکی شەعب لە دیمەشق دەستیپێکرد و بڕیارە تێیدا پێکهاتەی حکومەتی راگوزەری سوریا رابگەیێندرێت.
ئەمڕۆ شه‌ممه ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا له رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی پێكهێنانی حكومه‌تی راگوزه‌ری سوریا رایگه‌یاند، سوورییه‌كان له قۆناغێكی مێژووییدان له ره‌وتی نیشتمانییاندا.
هاوکات، ئەحمەد شەرع لە رێورەسمەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌مڕۆ به‌شداریی له دامه‌زراندنی ئایینده‌یه‌كی پڕ شكۆدا ده‌كه‌ن و هه‌موو سورییه‌كان له‌دایكبوونی قۆناغێكی نوێ ده‌بین.
ئەوەشی خستەڕوو، راگه‌یاندنی حكومه‌تی راگوزه‌ر، راگه‌یاندنی ئیراده‌ی هاوبه‌شیی سورییهكانە بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوویان و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی نوێ و سه‌ربه‌خۆ و به‌هێز و خاوه‌نی سهروهریە.
پێکهاتەی وەزارەتەکان تائێستا بەمشێوەیەیە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە، مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری، ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆ، مەزهەر وەیس، وەزیری داد، محەمەد ئەبو خەیر شوکری، وەزیری ئەوقاف، مەروان حەلەبی، وەزیری خوێندنی باڵا دەستنیشان کراون.
