رێکخراویەکی نێودەوڵەتی ئاشکرای دەکات کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیادی کردووە
لە راپۆرتێکی رێکخراوەکی ئەمریکی هاتووە، کە هەفتەی یەکەمی دوای ڕاگەیاندنی بانگەوازی ئاشتی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە، ژمارەی بۆردوومانەکان بەراورد بە دواین هەفتەی پێش ڕاگەیاندنی بانگەوازەکە بە ڕێژەی ١٤٥% زیادیکردووە.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوەی Cpt ئەمریکی، هێرشەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئاداردا، بەراورد بە مانگی کانوونی دووەم، بە ڕێژەی 12% و بەراورد بە مانگی شوبات، بە ڕێژەی 21% کەمی کردووە، لە مانگی ئاداردا، سوپای تورکیا 55 هێرشی بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر و 51 هێرشی بۆسەر سنوری پارێزگای دهۆک و 12 هێرشیشی بۆسەر سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامداوە لە مانگی ئاداردا هیچ هێرشێک لە سنووری پارێزگای موسڵ ئەنجامنەدراوە.
رێکخراوەكه راشیگەیاند، هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر سنوری پارێزگای هەولێر لە مانگی ئاداردا، بەراورد بە مانگی شوبات 120% زیادیانکردووە.
ئاماژە بەوەشدەکات کە سوپای تورکیا لە مانگی ئاداردا، 5 ئەشکەوتی سروشتی بە بەکارهێنانی "تی ئێن تی" تەقاندۆتەوە.
