زاهیر عەبدولڵا دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشییەکەی کۆچی هەتایی کرد
ئەمڕۆ شەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2024، هونەرمەند و ئەکتەر زاهیر عەبدولڵا دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشییەکەی، ئەمڕۆ لە تەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
هونهرمهندی بواری شانۆ و دراما زاهیر عەبدوڵا ئێوارهی ئهمڕۆ شهممه بههۆی نهخۆشیی شێرپهنجهوه له شاری ههولێر كۆچی دواییكرد.
ئێوارهی ئهمڕۆ شهممه هونهرمهندی بواری شانۆ و دراما زاهیر عەبدولڵا كه زیاتر له 50 ساڵه له بواری هونهردا كاردهكات بههۆی نهخۆشیی شێرپەنجهوه له شاری ههولێر كۆچی دواییكرد.
بافڵ تاڵەبانی دوای کۆچی زاهیر عەبدولڵا پەیامێکی بڵاوکردەوە: رۆڵ و خزمەتی زاهیر عەبدولڵا لە بواری شانۆ و نواندن لەیادناکەین.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی زاهیر عەبدولڵا، هونەرمەندی ناسراوی کوردمان پێگەیشت، بۆ ئەم لەدەستدانە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و کەسوکارە سەربەرزەکەی، هاوڕێیانی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەین و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین، لەخوای گەورە داواکارم هونەرمەندی خۆشەویستمان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
