زلێنسكی: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ماكرۆن هه‌نگاوێكی كۆنكرێتیه
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا بۆ ناردنی هێزه‌كانی ناتۆ بۆ ئۆكرانیا به هه‌نگاوێكی كۆنكرێتی داده‌نرێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی.
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له ئه‌لبانیا رایگه‌یاند، "ماكرۆن له ناوه‌ڕاستی مانگی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ كاتێك ده‌گاته ئۆكرانیا زانیاری تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا ئاڵوگۆڕ ده‌كات".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ماكرۆن ڕایگه‌یاندوه باس له چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی نوێ ده‌كات سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی ئۆكرانیا، ئه‌مانه شتگه‌لێكی زۆر تایبه‌تن به بۆچونی من ئه‌و جۆره لێدوانانه هه‌نگاوی كۆنكرێتین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی وڵات".
دوێنێ سێشه‌ممه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، "نابێت ناردنی هێزه‌كانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆكرانیا له داهاتودا ڕه‌تبكرێته‌وه"، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ئێستادا هیچ كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه نییه.
