زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان راگیراوە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، پاش پرۆسەی پێداچوونەوە، فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی راگیراوە.
محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی پرۆسەیەکی وردی پێداچوونەوە، فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی راگیراوە، چونکە ئەو مەرجانەیان تێدا نەبووە کە بۆ وەرگتنی بەشەخۆراک دیاریکراون، بەشی زۆری ئەو کەسانەی فۆڕمەکانیان راگیراوە بریتیبوون لەو کەسانەی کێشەی نەبوونی پێناسەیان هەبوو، یان بەرزی داهاتێکی بەرزی مانگانەیان هەبووە ، یان کەسانێکیان تێدابووە کە خاوەنی پڕۆژەی بازرگانیی گەورەبوون.
باسی لەوشکرد، ئێستا چەندین خزمەتگوزاریی نوێ بۆ سیستمەکە زیادکراوە، کە ئاسانکاریی گرنگ لەخۆدەگرن، لەوانە، خۆتۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنی، گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە، جیاکردنەوەی خێزان و دروستکردنی فۆڕمی نوێی خۆراک.
