زیاتر لە پێنج هەزار و ٨٠٠ حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق لە ماوەی یەک مانگدا تۆمار دەکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاماری ژمارەی حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی تشرینی دووەم ڕاگەیاند.
ئەنجوومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، دەڵێت: کۆی گشتی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری بۆ مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو گەیشتووەتە ٢٦ هەزار و ١٢٩ گرێبەست، لەکاتێکدا حاڵەتەکانی جیابوونەوە ٥ هەزار و ٨٠٥ حاڵەت بووە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان".
بەیاننامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بەغدای پایتەخت لە پێشەنگی لیستی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و حاڵەتەکانی جیابوونەوە دێت، بەجۆرێک سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ڕەسافە (٣٩٦١) گرێبەستی هاوسەرگیری و (١٢٣٩) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکردووە، هاوکات دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/کەرخ (٣١٣٢) گرێبەستی هاوسەرگیری و (٩٢٠) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکردووە، لەدوای ئەوانیش سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا دێت کە (٢٨١٩) گرێبەستی هاوسەرگیری و (٣٨٩) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکردووە".

.jpg)
