سامانه سروشتییه‌كان: هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردو زیانی به كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌رسه‌نگ گه‌یاندوه
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو هێرشكراوه‌ته سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌رسه‌نگ له پارێزگای دهۆك و زیانی به‌ركه‌وتوه، به‌وهۆیه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌كه راگیرا.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، "دوێنێ شەو لەلایەن گروپە لە یاسادەرچوەکان لە عێراق هێرشێكی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی ئێچ كەی ئێن HKN لە سەرسەنگ لە سنوری پارێزگای دهۆك، كەلەئەنجامدا زیان بەر کێڵگەکە کەوتوەو بوتە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنان تێیدا."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وێڕای ئیدانەكردن و شەرمەزاركردنی ئەم هێرشە تیرۆرستییە كە ئامانج لێی ژێرخانی ئابوری و سامانی خەڵكی هەرێمی كوردستانە، بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەش لە ئەستۆی ئەو لایەنەیە كە لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتییەوە هێرش دەكرێت و زیان بە هەرێم و داهاتی سەرجەم عێراق دەگەیەنن.
وه‌زاره‌ته‌كه داواشی له حكومەتی فیدراڵی عێراق كردوه ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر خەڵكی مەدەنی هەرێمی كوردستان و ژێرخانی ئابوری و كەرتی نەوت و غاز بكەن.
