ساڤایا ساڵی 2026 بە قسەکردن لەسەر یەکلاکردنەوەی 18 دۆسییە لە عێراق دەکاتەوە
مارک ساڤایا، نێردەی ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە له پهیامێكدا پیرۆزبایی له عێراقییهكان كرد و ڕایگهیاند، ساڵی 2026 دەبێتە ئەو ساڵەی کە 18 کێشەی ناوخۆی عێراق چارەسەر دەکرێت، جەختیشی لەسەر پابەندبون بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ عێراق و گەلەکەی.
مارک ساڤایا لە پەیامەکەیدا کە بە بۆنەی سەرەتای ساڵی 2026، بڵاویكردوهتهوه نوسیویهتی، "بۆ گەلی عێراق، لە کاتێکدا پێشوازی لە ساڵی 2026 دەکەین، دڵسۆزانە هیواکانم بۆ ئاشتی و یەکڕیزی و هیوای نوێبوەوە، هێز و خۆڕاگری ئێوە ئیلهامبەخشە بۆ جیهان".
ئاماژەی بەوەشکردوه، ساڵی نوێ دەرفەتی باشتر و سەقامگیری و ئایندەیەکی گەش بۆ هەمو عێراقییەکان دەهێنێت، "لەگەڵ حکومەتی کۆماری عێراق کاردەکەین، لە چوارچێوەی دەستور و یاساکانی عێراق، بۆ دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ عێراق و گەلی عێراق".
نوێنهرهكهی ئهمریكا بۆ عێراق له پهیامهكهیدا باسی لهوهكردوه، "کاردەکەین بۆ ئەوەی ساڵی 2026 ئەو ساڵە بێت کە کۆتایی بە ناسەقامگیری، تاڵانکردنی سامانی وڵات، ناتەواوی خزمەتگوزاری، بڵاوبونەوەی چەک، قاچاغ، بێکاری، میلیشیا، سپیکردنەوەی پارە، نەزانی، گرژیی ناوخۆیی، گرێبەستی ساختە، هەژاری، نایەکسانی، گەندەڵی، دەربازبون لە یاسا، نادادپەروەری، دەستێوەردانی بیانی و گەندەڵی بهێنین".
ئهوهشی خستوهتهڕو، "ئەم پەیامە ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکرێت کە وێرانکارییان لە خاکی عێراقدا کردوە، سەردەمی ئێوە تەواو بوە و سەردەمی عێراق و عێراقییەکان دەستیپێکردوە، عێراق و ئاڵاکەی بە بەرزی و بە شهكاوهیی دەمێنێتەوە، مایەی شانازییە بۆ هەمو عێراقییەکان، ئێمەش هێشتا لە سەرەتاداین".
