ساڵح موسلیم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی په‌یه‌ده لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد
ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی په‌یه‌ده‌و یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، ئەمشەو چوارشه‌ممه، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.
ساڵح موسلیم، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 11ی ئازاری 2026، له ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر به‌هۆی نه‌خۆشی گورچیله‌وه كۆچی دوایی كرد.
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه، سه‌عات 8ی سه‌رله‌به‌یانی ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و رۆژئاوای كوردستان ببرێته‌وه‌و له شاری كۆبانێ به خاك بسپێردرێت.
یه‌كێك له كوڕه‌كانی ساڵح موسلیم به‌ناوی شه‌ڕڤان موسلیم له شه‌ڕی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعشدا له كۆبانێ شه‌هید بو.
ساڵح موسلیم محەممەد، لە مانی ئازاری 1951 لە گوندی شیرانی سەر بە شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان لە دایکبوە.
ئه‌و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆبانی خوێندوە. ساڵی 1977 بەشی ئەندازیاریی کیمیایی لە زانکۆی تەکنیکیی ئیستانبوڵ تەواو کردوە. دواتر بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی ساڵێک لە لەندەن خوێندویەتی.
وه‌ک ئەندازیاری کیمیایی لە کۆمپانیای (پێترۆمین) لە سعودیە کاری کردووە. لە کۆتایی ساڵانی هەشتاکان لە رێگەی کرێکارانی کورد لە سعودیە، پەیوەندیی بە رێزەکانی پەکەکەوە کردووە.
ساڵی 1990 گەڕاوەتەوە سووریا و لە کۆبانێ و حەلەب وەک ئەندازیار کاری کردوە.
ساڵی 1998 بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی گردبوونەی نیشتمانیی دیموکرات. ساڵی 2003 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پارتی یەکێتیی دیموکرات-په‌یه‌ده.
ساڵح موسلیم سێ جار له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوە دەستگیرکراوە.
له 2010 - 2017 هاوسەرۆکی په‌یه‌ده بوه. دوایین پۆستی پۆستی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی په‌یه‌ده بو.
