سبه‌ی عێراقچی ده‌چێته ئه‌نقه‌ره‌و توركیا پێشنیاری نێوه‌ندگیریی له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران ده‌كات
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێك بگاته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا. به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، توركیا پێشنیاری نێوه‌ندگیریی له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران ده‌كات.
ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا پشتڕاستی كرده‌وه كه سبه‌ی هه‌ینی، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی ده‌گاته ئه‌نقه‌ره.
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیره ئێرانییه‌كه له كاتێكدایه كه گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆن گه‌یشتونه‌ته لوتكه و توركیا‌و به‌شێك له وڵاتانی دراوسێی ئێران، نیگه‌رانی خۆیان نیشانداوه له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگێكی دیكه له ناوچه‌كه.
به‌قایی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، بابه‌تی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی دراوسێیه‌تی باش و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان.
هاوكات به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی عراقچیدا بۆ ئه‌نقه‌ره، توركیا پێنشیاری ئه‌وه ده‌كات كه نێوه‌ندگیریی له‌نێوان تاران و واشنتۆندا بكات.
به‌پێی قسه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئاژانسه‌كه، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له دیداری له‌گه‌ڵ عراقچی، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئاماده‌یی ئه‌نقه‌ره بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه، جارێكی دیكه جه‌خت له دژایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له‌دژی ئێران ده‌كاته‌وه.
له‌كاتی ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران، به‌رپرسانی باڵای ئه‌نقه‌ره چه‌ند جارێك جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه دژی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیین له ئێران.
