سروە عەبدولواحید:ئەوەی حکومەتی هەرێم دەیکات دزی گشتین
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم پارهیپێویستی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت پاره به‌قه‌رز له به‌غدا وه‌ربگرێت وبه‌شێوه‌ی ئێستا موچه دابه‌شبكات.
سروه عه‌بدولواحید له لێدوانێكدا به "بغداد الیوم"ی راگه‌یاندوه، حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بیانوه بهكاردههێنێتكه موچه‌كانیان دواده‌كه‌وێت به‌هۆی وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان، داهاتیان نییه بۆ پێدانیموچه، به‌ڵام پێمان وایه داهاتی پێویست هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بیدات، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمیش خۆیان لهوهبهدوردهگرن بۆئه‌وه‌ی بتوانن له به‌غدا قه‌رز بكه‌ن و به‌م شێوه‌یه موچه ده‌ده‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم داوای موچه‌ی سێ مانگ له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندهكهن كه موچه‌كانیان دواكه‌وتوه و تا ئێستا موچه‌ی مانگی (ئاب)یان وه‌رنه‌گرتوه.
سروه عه‌بدولواحید ڕونیشیكرده‌وه، "ئه‌مه گومانی گه‌نده‌ڵی نییه، به‌ڵكو پێمان وایه ئه‌مانه دزی گشتین كه‌حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچو له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات".
