سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز
مارك روته، سكرتێری گشتی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی-ناتۆ رایگه‌یاند، هاوكاری ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له‌باره‌ی چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز.
مارك روته، سكرتێری گشتی ناتۆ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوز وتی، ئۆپه‌راسیۆنی سەرۆک ترامپ دژی ئێران پێویست بو.
وتیشی، تواناکانی ئێران هەڕەشەی وجودی بۆ سەر ئیسرائیل و ناوچەکە و ئەوروپا و هەمو جیهان دروست دەکات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، گرنگە واشنتۆن هەنگاوی بنێت بۆ لەناوبردنی توانا ئەتۆمی و موشەکە بالیستییەکانی ئێران.
له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناتۆ هاوكارییان ناكات، هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ترەمپ توڕە بو، چونکە هەستی دەکرد هاوپەیمانانی ئەوروپا زۆر خاون لە هەنگاونان.
ئه‌وه‌شی وت، لە چوارچێوەی گروپێکی 22 وڵاتیدا كه زۆربه‌یان ئه‌ندامی ناتۆن هاوکاری ئەمریکا دەکەین سەبارەت بە چۆنیەتی کردنەوەی گەروی هورمز.
