سلێمانی.. ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سێكی به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن، برینداركردن، هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت چه‌ند تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركران .
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دا هاتووە، له چه‌ند کات و چالاكییەکی جیاوازدا مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌تی سه‌ر به‌بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه، چه‌ند تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن، برینداركردن، هه‌ڵگرتن و به‌كارهێنانی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كی بێمۆڵه‌تدا كه تۆمه‌تباران به‌كاریان هێنابو.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رونیكردوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی (15) لەیاسای چه‌ك و (430) و (31/405) و (31/406) لە یاسای سزادانی عێراقی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
