سلێمانی.. كاره‌بای چەند گەڕەک و سیتیەک كرایه 24 كاتژمێری
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ، له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی دوه‌می پرۆژه‌ی روناكیدا، كاره‌بای 24 كاتژمێری گەیەندرایە 14 گه‌ڕه‌ك و چوار سیتی شاری سلێمانی.
هه‌ریه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كان:
1- كازیوه 1 و 2
2- سه‌یوان
3- گۆیژه و گۆیژه‌ی نوێ
4- هه‌واره به‌رزه
5- توی مه‌لیك
6- علی كه‌مال
7- ئازادی
8- شه‌هیدانی ئازادی
9- ئیسكان
10- اصلاح
11- ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نزیك مزگه‌وتی به‌هه‌شت.
12- سه‌ركارێز پشت ئاماده‌یی سلێمانی كچان
كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ ئه‌م چوار ستییه دابین كرا:
- گۆیژه سیتی
- شاری خهونهكان
- شاری دایك
- گوندی ئه‌ڵمانی 3
وه‌زاره‌تی كاره‌با باسی له‌وه‌شكردوه، "له قۆناغه‌دا 25.813 هاوبه‌شی كاره‌با له سلێمانی كاره‌بای 24 كاتژمێرییان ده‌بێت كه له 23.733 هاوبه‌شی ماڵان و 2.080 هاوبه‌شی بازرگانی پێكهاتوه".
