سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە پلانی هەیە یانەیەکی وەرزشی خولی نایابی ئیتاڵیا بکڕێت
ڕۆژنامەی "کۆریێری دیللۆ سپۆرت" ئاشکرایکرد که سعودیه بەنیازه دوای نیوکاسڵ یانەیەکی نوێی تۆپی پێ له ئەوروپا بکڕێت، بەڵام ئەمجاره له خولی ئیتاڵیا دەبێت.
سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە پێشتر پەیوەندی بە کڕینی ژمارەیەک یانەی ئیتاڵی هەبووە، بەتایبەتی ئینتەرمیلان و ڕۆما، بەتایبەتی یانەی ڕۆما لەم دواییانە هەڵبژاردەی جەماوەری بوو ئەوەش بەهۆی ڕۆشنایی هاوکاری گەورەی نێوان خاوەنەکانی ئەو یانەیە و کاربەدەستانی سعودیە.
ڕۆژنامەی "کۆریێری دیللۆ سپۆرت"ـی ئیتاڵی ڕوونیکردەوە کە ئەو یانەیە ڕۆما و ئینتەر نیین کە سندوقی وەبەرھێنانی سعودیە نزیکه لە کڕینەوەی، بەڵکو یانەی تۆرینۆ-یە کە ئێستا لەئەنجامەکانی لە خولی ئیتاڵیا دەناڵێنێت، کە ئەم ئەنجامانە بووە هۆی توڕەیی و ناڕەزایەتی گەورەی هاندەرانی ئەم یانەیە بەرامبەر بەڕێوبەرایەتییەکە، بەتایبەتی خاوەن و سەرۆکی یانەی تۆرینو، ئوربانۆ کایرۆ.
ڕۆژنامەی "کۆریێری دیللۆ سپۆرت" ئاماژەی بەوەدا کە تائێستا یانەکە بۆ فرۆشتن پێشکەش نەکراوە، بەڵام كاربەدەستە سعودییەکان بەرژەوەندی ئاشکرا بەپرۆسەی کڕینەکە ئاشکرا دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد کە نرخی داواکراو بۆ بەدەستهێنانی خاوەندارێتی یانەکە دەگاتە نزیکەی 250 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام سەرۆکی یانەی تۆڕینۆ "كایرۆ" ڕازی دەبێت ئەگەر ئۆفەرێکی 200 ملیۆن یۆرۆی پێبگات کە یەکسانە بە بەهای مووچەی ساڵانەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یانەی نەسر.
شایەنی ئاماژەپێدانە، ئەستێرەی تۆپی پێ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی نەسر واژۆکرد کە بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو درێژ دەبێتەوە بەبڕی نیو ملیار یۆرۆ و باس لەسەر نوێکردنی گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە دەکرێت لەگەڵ یانەی نەسری سعودی، ئەمەش لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی گرێبەستەکەی.
