سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت... شابەندەر کەموکوڕی ڕاستەقینەی عێراق و لوبنان دەستنیشان دەکات
عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری دیاری عێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند "بانگەوازەکان بۆ سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت لە عێراق و لوبنان بەس نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا"، ئاماژەی بەوەشکرد، "کێشەی ڕاستەقینە لە نەبوونی گەرەنتی ئەمریکادایە بۆ ڕاگرتنی هەر دەستدرێژییەکی دەرەکی".
شابەندەر لەتویتێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە جەختی لەوە کردەوە کە: "هاوکێشەکە لە هەردوو وڵاتدا لەسەر سێ جەمسەرە، دەوڵەت، گروپە چەکدارەکان و ئیسرائیل و بریکارەکەی، ئەمریکا." ئاماژەی بەوەشکرد، “هیچ کێشەیەک لە نێوان دەوڵەت و گروپە چەکدارەکاندا نییە، چونکە بە ئاسانی لەسەر ئەوە ڕێکدەکەون کە چی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی وڵات دەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بنچینەی قەیرانەکە لە بێتوانایی دەوڵەت و ئەمریکادایە لە دابینکردنی هیچ گەرەنتییەک بۆ ڕێگریکردن لە دەستدرێژی، جەختی لەوە کردەوە کە ئەزموونی لوبنان و سوریا نموونەیەکی ڕوونی ئەم شکستەیە

