سه‌در به‌ریبوونی خۆی له‌و كاندیدانه‌ی ره‌وته‌كه‌ی راگه‌یاند كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ناكشێنه‌وه
نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در به‌ریبوونی خۆی له‌و كاندیدانه‌ی ناو ره‌وته‌كه راگه‌یاند كه ره‌تیان كردووه‌ته‌وه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بكشێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2013) نووسینگه‌ی تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در به‌ریبوونی خۆی له‌و كاندیدانه‌ی ناو ره‌وته‌كه راگه‌یاند، كه ره‌تیان كردووه‌ته‌وه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بكشێنه‌وه.
نووسینگه‌ی تایبه‌تی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندووه "پشتبه‌ست به رێبازی موقته‌دا سه‌در له رووبه‌ڕووبوونه‌وه و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران و هه‌ڵوێستی ئاشكرای سه‌باره‌ت به بایكۆتكردنی پڕۆسه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، به‌ریبوونی خۆمان له‌و كاندیدانه راده‌گه‌یه‌نین كه ره‌تیان كردووه‌ته‌وه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكشێنه‌وه."
رۆژی (چوارشه‌ممه 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2013) موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا كه له تۆڕی (ئێكس) بڵاویكردووه‌ته‌وه، ركابه‌ره‌كانی به ده‌ستپیس و گه‌نده‌ڵ و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش به گاڵته‌جاڕی ناوده‌بات و ده‌ڵێت، ئه‌وان خراپه‌كار و گه‌نده‌ڵن و "خوا گه‌نده‌ڵكاران و خراپه‌كارانی خۆش ناوێت".
