سهرچاوه میدیاییهكانى ئێران باس لهدهركردنى پاسپۆرتی عێراقى بۆ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتى كوردستانى ئێران دهكهن
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی ئاشکرای کرد کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڵگەنامەیەکی سەفەر و پاسپۆرتی عێراقییان بۆ مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتى كوردستانى ئێران دەرکردووە ئاژانسی تهسنیمى ئێرانی لە زاری سەرچاوە عێراقییەکانەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو بەڵگەنامەیەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە بە مەبەستی ئاسانکاریکردنە بۆ جوڵەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران مستەفا هیجری کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە داواکراوە. ئاژانسە ئێرانیەکە هەروەها دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی لە هەرێمی هەولێر تۆمەتبار کرد بە حهوانهوهى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانی و پشتیوانیکردنی ئۆپۆزسیۆنی کورد و جەختیشی کردەوە لەوەی کە دەرکردنی دۆكیۆمێنت و بەڵگەنامەی عێراقی بۆ كهسایهتییه ئۆپۆزسیۆنهكانى ئێران پێشێلكارییهكى روون وئاشكراى دهستوورى عێراقه،ئەمەی خوارەوە چەند وێنەیەکی پاسپۆرتەکەیه كه ئاژانسی موتهڵع دهستى كهوتووه:

.jpg)
