سه‌رۆك وه‌زیران: ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان ده‌بێت
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ سێشەممە ،رایگەیاند ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان ده‌بێت.
سەرۆک وەزیران لە وتارێکدا لەمیان دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا وتی:ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان ده‌بێت،و هنگاوی زوورمان بڕیوه له جێبه‌جێكردنی چاكسازی دارایی و بانكی و كشتوكاڵی.
ئاماژەی بەوەکرد« عێراق له ڕووی داراییه‌وه به‌ره‌و پێشەوەچووە،و باشترین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاوڵاتیان ده‌كه‌ین».
سه‌رۆك وه‌زیران لە درێژەی وتارەکەیدا وتی :ڕێگه‌ناده‌ین هیج پڕۆژه‌یه‌ك به ناتهواوكراوهیی بمێنێت،و ڕێگه به هیج لایه‌نێكی ناوخویی و ده‌ره‌كی ناده‌ین ده‌ستوه‌ردان له‌كاره‌كانمان بكات.
باسی لەوەشکرد« هەندێك لایه‌ن هه‌ن چاوی به پێشكه‌وتنه‌كان هه‌ڵنایه‌ت.
لە بارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە سه‌رۆك وه‌زیران رایگەیاند:هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به پیشهییانهمان به‌رێوه‌برد,هەروەها وتیشی داوا له ڕێكخراوه‌كانی چاودێری ده‌كه‌ین ڕۆلی خویان بگێڕن.
