سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى هه‌ولێر كۆبووه‌وه
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ماوە بۆ درێژکراوی هه‌رێمى كوردستان، له دیوانى پارێزگای هەولێر له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و به‌رپرسانى دیکەى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر، دۆخ و ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنياتنان، به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدان و چۆنيه‌تيى به‌ڕێوه‌چوونى كار و پرۆژه‌كانى قه‌زا و ناحيه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشک خرايه سه‌ر گرنگيى دابينكردنى پێداويستييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى گرفت و كه‌موكووڕييه‌كان.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كارييه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرا، له‌وبارەیەشەوە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، داكۆكى له گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونى شارستانييانه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه و ئاماژه‌ى به ڕۆڵى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كرد.
