سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ڕۆمانيا کرد
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ڕۆمانيا به سه‌رۆكايه‌تيى سيناتۆر تيتوس كۆرلاتسيان سه‌رۆكى كۆميته‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى سيناتى ڕۆمانيا كرد كه له ژماره‌يه‌ك له سيناتۆران و باڵيۆزى ڕۆمانيا له عێراق و ديپلۆماتكاران و به‌رپرسى نووسينگه‌ى كونسولگه‌رييان له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕۆمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه به تايبه‌تيش له بوارى ئابوورى و په‌روه‌رده‌دا، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان تاوتوێ كرد.
نێچيرڤان بارزانى ڕۆڵ و به‌شداريى ڕۆمانياى له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆمانيا دووپات كرده‌وه كه ساڵانێكى درێژه به‌رده‌وام بورس و ده‌رفه‌تى خوێندن به قوتابيانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌دات.
