"سه‌دام حسێن" له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن دورخرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە،كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق،کاندیدێکی بەناوی "سه‌دام حسێن" له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دورخستەوە.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بڕیاری دا به دورخستنه‌وه‌ی كاندید "سه‌دام حسێن" له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
سەدام حسێن لە پارێزگای كەركوك و لەسەر لیستی هاوپەیمانی (عەزم)ی سوننەكان خۆی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق كاندید كردبو. كۆمسیۆن له بڕیاری دورخستنهوهیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ده‌نگه‌كانی ئه‌و كاندیده له ههلبژاردنهكهدا به پوچه‌ڵ حسباب ده‌كرێن و بڕیاری دورخستنهوهشی پاڵپشته به حكومه‌كانی مادده‌ی "7/سێیه‌م" له هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مان و پارێزگاكان.
بەگوێرەی ماددەی7/سێیەم كاندید دەبێت خاوەنی پاشخان و ناوبانگ و رەفتاری باش بێت و پێشتر لەسەر تاوانەكانی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی یاخود كەتنی ئابڕوبەر بەر لێبوردن نەكەوتبێت.
