سه‌رۆك كۆماری ئێران: واشنتن مه‌رجی زه‌لیلكه‌ر بۆ به‌رده‌وامی دانوستانه‌كان داده‌نێت
مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، واشنتن مه‌رجی زه‌لیلكه‌ر بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان ده‌سه‌پێنێت و ده‌شڵێت، "ئێران به‌دوای ئاشتیدا ده‌گه‌ڕێت و خواستی ململانێی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نییه".
مه‌سعود پزیشكیان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "واشنتن مه‌رجی زه‌لیلكه‌ر بۆ به‌رده‌وامبونی دانوستانه‌كان داده‌نێت، منیش ئاماده نیم ئه‌و دانوستانانه قبوڵ بكه‌م".
وتیشی، "قه‌واره‌ی زایۆنیستی و ئه‌مریكا هه‌وڵی ڕێگری له حكومه‌ت ده‌ده‌ن له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی،ئێمه پێشتر دانوستانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كردبو و ئاماده بوین بگه‌ینه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌وان له ڕێگه‌ی شه‌ڕه‌وه تێكیاندا".
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "وڵاته‌كه‌ی به دوای ئاشتیدا ده‌گه‌ڕێت و نایه‌وێت ململانێ له‌گه‌ڵ كه‌سدا دروست بكات و چه‌ندینجاریش نه‌بونی خواستی ئێرانیان بۆ په‌ره‌پێدانی بۆمبی ئه‌تۆمی دوپاتكردۆته‌وه" و ده‌شڵێت، لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌وڵده‌دات له هه‌مو توخمه‌كانی هێزی خۆمان بێبه‌شمان بكات و وڵاته‌كه‌مان له به‌رامبه‌ر كیانه‌كه‌ی زایۆنیستی لاواز بكات".
