سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیا دەکات
مه‌نسور یاڤاس سه‌رۆكی شاره‌وانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌نقه‌ره، له ژێر ڕۆشنایی ده‌ستگیركردنی ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ، داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیا كرد.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی جمهوریه‌ت مه‌نسور یاڤاس رایگه‌یاندوه، "ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕوداوانه (ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ) ئه‌مڕۆ ڕوی نه‌دایه، ڕه‌نگه ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌شداریكردن نه‌بوایه (له هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تاییه‌كانی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی توركیا بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیدێك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌گه‌ری سه‌رۆكایه‌تیی توركیا)، به واتایه‌كی تر، كاتێك كارێكی نایاسایی ده‌كه‌یت، كاردانه‌وه‌كان زۆر گه‌وره ده‌بن بۆ توركیا، چونكه ڕێگریكردن له نه‌یارێك دیموكراسی نییه، كاتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، چونكه ئه‌م گه‌نجانه له‌وه‌ته‌ی له‌دایك بون حكومه‌تێكی دیكه‌یان نه‌بینیوه".
سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ كه ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، تاكه كاندیدی هه‌ڵبژاردنی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په)یه كه گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنه و به نه‌یاری سه‌ره‌كی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری ئێستای توركیا داده‌نرێت ئه‌گه‌ر دوباره خۆی كاندید بكاته‌وه (ئه‌مه‌ش ته‌نها له ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به ڕه‌زامه‌ندی 360 ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌كرێت). به‌ڵام ده‌ستوری توركیا ته‌نها ڕێگه به‌و كه‌سانه ده‌دات كه خوێندنی باڵایان هه‌یه خۆیان كاندید بكه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا.
چه‌ندین به‌رپرسی باڵای شاره‌وانی له‌گه‌ڵ ئیمامئۆغڵو ده‌ستگیركراون و زیاتر له 90 كه‌سیش له‌و دۆسیه‌یه‌دا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی كه‌ناڵی هه‌ڵك تیڤی، ئیمامئۆغڵو له‌وانه‌یه تانه له بڕیاری ده‌ستگیركردنی بدات.
لای خۆیه‌وه داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ به نیازه تانه له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكاریی ده‌ستگیركردنی ئیمامئۆغڵو له دۆسیه‌ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه بدات، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاش رایگه‌یاند، ئیمامئۆغڵو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له ئه‌ركه‌كانی وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی ڕاگیراوه.
