سه‌رۆكی هه‌رێم و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا كۆبونه‌وه
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جەنەراڵ کێڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا كۆبونه‌وه و باسیان لە گرنگیی بەردەوامیی هاوکاریی هاوبه‌شی نێوان هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لەگەڵ هاوکاری لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکان، کردەوە.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێشوازیی لە جەنەراڵ کێڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا کرد و لە کۆبونەوەیه‌کدا دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ئەمنی لە عێراق و سوریا، هەڕەشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش له‌سه‌ر ئاسایش و سەقامگیرییان، تاوتوێ کران.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هاوکاریی هاوبه‌شی نێوان هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لەگەڵ هاوکاری لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکان، کردەوە.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، له کۆبونەوەکەدا هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پرسەکانی پەیوەست بە چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لەگەڵ هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانی بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
