سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له راپۆرتی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له راپۆرتی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌نگاوێكی گرنگ و ئاڕاسته‌یه‌كی دروسته به‌ره‌و ئاشتی و چاره‌سه‌ری.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا وتی"پێشوازی لە ڕاپۆرتی لیژنەی یەکێتیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا دەکەم."
سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، راپۆرته‌كه "بە هەنگاوێکی گرنگ و ئاراستەیەکی دروست دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری."
هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه"پێشخستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبون بە چارەسەری ئاشتییانە، بنەمای سەرەکین بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی هەمیشەیی کە بە سودی هەمو ناوچەکە دەگەڕێتەوە."
نێچیرڤان بارزانی وتوشیه‌تی"ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لە پشتگیری و هاوکاریمان بۆ هەر هەوڵ و هەنگاوێک دەکەینەوە کە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بێت و ئاسۆیەکی نوێ بۆ برایەتی و پێکەوەژیان بکاتەوە. هیوادارین هەنگاوی تری له په‌رله‌مان به‌دوادا بێت بۆ بەهێزکردنی زیاتری متمانە و بەدیهێنانی ئەو ئاشتییەی کە هەموان چاوەڕێی دەکەن."
