سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین و عه‌لی باپیر:موچه‌خۆرانی هه‌رێم باجی پابه‌ندنه‌بونی هه‌رێم و به‌غدا به ڕێككه‌وتنی نێوانیان دەدەن
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی و ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌دیدارێكدا رایانگه‌یاند، خراپی دۆخی ئابوریی هاوڵاتیان و دواكه‌وتنی موچه به به‌رده‌وامیی، پابه‌ندنه‌بونی هه‌رێم و به‌غدا به ڕێككه‌وتنی نێوانیان، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم باجه‌كه‌ی بده‌ن و ببنه قوربانی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی پێشوازیی كرد له شاندێكی باڵای یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداریی گشتیی یه‌كگرتو.
به‌بۆنه‌ی ته‌واوبونی كاره‌كانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵ، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی له عه‌لی باپیر كرد به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، هیوای داهاتوی پڕ له پێشكه‌وتنی بۆ عه‌لی باپیر و ستافی نوێی سه‌ركردایه‌تیی خواست.
له دیداره‌كه‌دا وێڕای گفتوگۆكردن له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، باس له بارودۆخی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه كرا، هه‌ردولا هاوڕابون كه خراپیی دۆخی ئابوریی هاوڵاتیان، دواكه‌وتنی موچه به به‌رده‌وامیی و، پابه‌ندنه‌بونی هه‌رێم و به‌غدا به ڕێككه‌وتنی نێوانیان، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم باجه‌كه‌ی بده‌ن و ببنه قوربانی.
