سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین:بۆ ئۆپۆزسیۆن بون و ڕه‌ئی جیاواز خوێنمان ڕشت
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه باره‌گاكانمان سوتێندراو بۆ فره‌یی و ئۆپۆزسیۆن بون و ڕه‌ئی جیاواز خوێنمان ڕشت و له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌برو ئارامیمان گرت و نه‌مان هێشت شه‌ڕی برا كوژی و ناوخۆ جارێكی دیكه دروست ببێته‌وه
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان، به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری باڵا و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و شواری ناوه‌ندی و كاندیدانی حزبه‌كه‌ی له سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، به‌شداری كرد له كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌رخستنی لیسته‌كه‌یان كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چو.
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین له وتارێكدا ڕایگه‌یاند، سه‌نه‌وی ئۆپۆزسیۆن بون له كوردستان به‌ناوی یه‌كگرتوی ئیسلامییه‌وه‌یه و پێش 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئێمه باره‌گاكانمان سوتێندراو بۆ فره‌یی و ئۆپۆزسیۆن بون و ڕه‌ئی جیاواز خوێنمان ڕشت و له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌برو ئارامیمان گرت و نه‌مان هێشت شه‌ڕی برا كوژی و ناوخۆ جارێكی دیكه دروست ببێته‌وه.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو ڕونیكرده‌وه، "ئێمه میلله‌تی خۆمان خۆشده‌وێت و له‌و پێناوه‌دا بۆ داهاتو ده‌مانه‌وێت ئه‌و دۆخه خراپه تێپه‌ڕێت كه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی خراپ به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له هاتوه، ئێمه له یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان له‌گه‌ڵ داواكاریمان بۆ خه‌ڵكی كوردستان كه پشتیوانمان بن له‌م قۆناغه، داواكارین له هێزه ئه‌منیه‌كان كه به‌ڕێزه‌وه ده‌ڕوانینه كار‌و پیشه‌و هه‌ستیاریان كه له‌م ساتانه ناتوانن ده‌نگ به‌رزبكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان به قه‌ڵه‌م و مۆره‌كه‌یان ویژدانی خۆیان ئاسوده بكه‌ن و ڕوبه‌ڕوی ئه‌م سته‌م و نادادیه ببنه‌وه تا زیاتر خزمه‌ت بكرێت".
