سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌سه‌ر پێنه‌دانی موچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 سكاڵا تۆمارده‌كه‌ین
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت، له‌سه‌ر پێنه‌دانی موچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی ساڵی رابردو به موچه‌خۆرانی هه‌رێم، له دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵا تۆمارده‌كه‌ن.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای حزبه‌كه‌ی وتی، نابێت هەرێم و بەغدا پرسی موچە بخەنە نێو ململانێی سیاسی.
وتیشی، هه‌رێم و به‌غدا كۆسپ له‌به‌رده‌م دابه‌شكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم دروست ده‌كه‌ن، جارێك هه‌رێم دروستی ده‌كات، جارێك به‌غدا و جارێك هه‌ردوكیان پێكه‌وه.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو جه‌ختی كرده‌وه كه له دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵای یاسایی له‌باره‌ی پێنه‌دانی موچه‌كانی مانگی 11 و 12ی ساڵی رابردوی موچه‌خۆرانی هه‌رێم تۆمارده‌كه‌ین.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، ده‌سه‌ڵات له كوردستان تاپۆ و قۆرخ كراوه، تۆ ده‌بێت بچیت به‌شداری بكه‌یت، ئێمه ئه‌وه‌شمان كردوه، له ساڵی 1996ه‌وه به‌شداریمان له ده‌سه‌ڵاتدا كردوه، به‌ڵام نه‌مانتوانیوه ئه‌و به‌شدارییه بكه‌ینه شه‌راكه‌ت. هه‌ندێك جاریش بوینه‌ته ئۆپۆزسیۆن. یه‌كگرتو له 2005ه‌وه خوێنی داوه له‌سه‌ر پرسی ئۆپۆزسیۆن بون.
هه‌روه‌ها وتیشی، ئێمه چه‌كمان هه‌ڵنه‌گرتوه، چونكه چه‌ك له هه‌رێم بۆ براكوژی به‌كارهاتوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، نەیانهێشتوە یەكگرتوەكان ببنە ئەندام لە هێزە ئەمنییەكانی هەرێم. جه‌ختیشی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ هێزی حزبی نه‌بوین و له‌گه‌ڵیشی نابین. به‌ڵام هێزێكی نیشتمانی و ده‌وڵه‌تی ئێمه ئاماده‌ین به‌شداری تێدا بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان وه‌كو یه‌كگرتو، هیچ كات پشتیان له دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌كردوه و وتی"به‌ڵام له جۆری خه‌بات بۆ ئه‌م دۆزه ره‌وایه جیاوازیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر، هه‌یه كراسێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات به به‌ری هه‌مو پۆخڵه‌واتی كاره سیاسییه‌كانیداو ناوی ئه‌نێت خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی. ئێمه نه پۆخڵه‌واته‌كه‌مان هه‌یه‌و نه ئه‌و فێڵه‌ش ئه‌كه‌ین. ئێمه هیچ كاتێك پشتمان نه‌كردۆته گه‌لی خۆمان، چونكه ئه‌وه به دینداری ده‌زانین نه‌ك له‌به‌ر فڵان و فیسار. به‌ڵام كه‌سێك بێت بازاڕی خۆی به تۆمه‌تباركردنی ئێمه گه‌رم بكات، ئه‌وه كێشه‌ی خۆیه‌تی."
