سودانى بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە:بەڕێزەوە لەبەردەم پاڵەوانێتی و قوربانیدان و ئارامگرتنی ژنانی غەزە دەوەستین
محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ هەینی، بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە پیرۆزبایی لە ژنانی عێراق وجیهان کرد و وتی بەڕێزەوە لەبەردەم پاڵەوانێتی و قوربانیدان و ئارامگرتنی ژنانی غەزە و ئەو پێشێلکارییە گەورانە دەوەستین
سودانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە نوسینێکدا وتی:-گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە ژنانی عێراق دەکەین بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، بەرنامەی حکومەتەکەمان چەند بنەمایەکی بنەڕەتی لەخۆ دەگرێت بۆ چاودێری کردنی ژنان و بەدەستهێنانی هەموو ئەو شتانەی کە ژیانێکی ئازاد و شکۆداریان بۆ دابین دەکات و بە شانازییەوە یادی قوربانییەکانی ژنانی عێراقیمان دەکەینەوە,,،
ئاماژەی بەوەکرد,, بەڕێزەوە لەبەردەم پاڵەوانێتی و قوربانیدان و ئارامگرتنی ژنانی غەزە و ئەو پێشێلکارییە گەورانە دەوەستین کە خۆیان و خێزانەکانیان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە ڕووبەڕووی دەبنەوە,,.

