سودانى:حکوومەت بەرەو کۆتایهێنانی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کاردەکات
مەحەممەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکاتی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەیڤد کامێرۆن لە میونشن وتی: حکوومەت بەرەو کۆتایهێنانی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کاردەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و شانشینی یەکگرتووی کرد لەگەڵ گرنگی باشترکردن و بەهێزکردنی لە هەموو بوارەکاندا، بە شێوەیەک کە لە خزمەتی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵاتی دۆستدا بێت و ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق ئەمڕۆ نوێنەرایەتی خاکی بەپیت دەکات بۆ وەبەرهێنان و کاری ئابووری و دەرگاکانی وەبەرهێنان کراوەیە لەبەردەم کۆمپانیا بەریتانیەکان.
لە لای خۆیەوە، دەیڤد کامێرۆن خواستی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دەربڕی بە شێوەیەک کە سوودی هاوبەشی بەدەستبهێنێت و جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە نابێت ئەو پەیوەندییانە سنووردار بکرێن تەنها بە لایەنی ئەمنییەوە، کە لە ڕێگەی بەشداریکردنی بەریتانیاوە لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ڕێکدەخرێت، بەڵکو ئارەزووی دۆزینەوەی چەندین هاوبەشی هەیە لەگەڵ عێراقدا بەتایبەتی لە ڕووی ئابووری و گەشەپێدانەوە.
