سودانى سەرپەرشتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی هاریکاری لەگەڵ ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ICAO) دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی هاوکاریو بنیاتنانی تواناکانی نێوان دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق و ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنینێودەوڵەتی (ICAO)ی کرد .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەنیدراوێكدا ڵاویکردەوە" سەرۆکی ئەنجومەنیوەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی هاوکاری و بنیاتنانیتواناکانی نێوان دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق و ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی ICAO) )ی کرد کە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی حکومی بەڕێوەچوو".هەروەها ئاماژە بۆئەوەیش كراوە كە " ئامانج لەم ڕێککەوتنە، پەرەپێدانی دامەزراوەیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی و دابینکردنیشارەزایی و پشتیوانییە بۆ بەشداریکردن لە پەرەپێدانی کەرتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە عێراق و بواریگواستنەوەی ئاسمانی".
هەروەها لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە"ڕێککەوتنەکە لەلایەن سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیمەدەنییەوە بە ناوی لایەنی عێراقیەوە واژۆکرا، لە کاتێکدا بە ناوی ڕێکخراوی (ICAO) وە لەلایەنبەڕێوەبەری هەرێمی ڕێکخراوەکەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست واژۆکرا".
ئاماژەی بەوەشكرد كە "ئەنجومەنی وەزیران لە بڕیاری ژمارە (23610) ی ساڵی 2023دا، ڕەزامەندیدەربڕی لەسەر مەرجەکانی ڕێککەوتنی هاریکاری لەگەڵ ڕێکخراوی ICAO و پێشتر لە مانگی کانوونیدووەمی ڕابردوودا هەموارکردنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (332 ی ساڵی 2019) یپەسەند کرد، کە گرێبەستی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لەگەڵ شارەزایانی هەردوو ڕێکخراوی ئەیاتا(یەکێتی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی) و ICAO لەخۆ دەگرێت، بۆ پەرەپێدانی کەرتی فڕۆکەوانی وگواستنەوەی ئاسمانی و پەرەپێدانی چالاکییەکانی فڕۆکەوانی و خزمەتگوزارییەکانی گەشتکردنیئاسمانی و مۆڵەتی فڕۆکەخانە و ئاسایشی فڕۆکەوانی شایستەی فڕۆکە و پشووی کرێکارانیفڕۆکەوانی مەدەنی و پزیشکی فڕۆکەوانی".
