المطلع
عاجل

post-image

سودانى سەرۆکایەتی حەوتەمین کۆبوونەوەی ئاسایی باڵیۆزانی عێراق دەکات


21:54 عێراق
2023-11-08
33641

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی حەوتەمین کۆبوونەوەی ئاسایی باڵیۆزانی عێراقی کرد کە نوێنەرن لە وڵاتانی عەرەبی و بیانی بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوە و ستافی پێشکەوتوو لە وەزارەت.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند:-سودانی هەڵوێستی فەرمی عێراقی خستەڕوو سەبارەت بە پێشکەوتنە هەرێمییەکانی ئەم دواییە، بەتایبەتی پرسی فەڵەستین و جەختی کردەوە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ بازنە عەرەبی و نێودەوڵەتیدا بۆ ئاگربەست و دابینکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ گەلی گەمارۆدراوی فەڵەستینمان لە غەزە.

سودانی ئاماژەی بەوەدا کە هەڵوێستی عێراق هاوتایە لەگەڵ هەڵوێستی مێژوویی گەل و مەرجەعە ئاینیی و سەرکردە سیاسییەکانی و جەختیشی لەسەر نێردە دیپلۆماسییەکانی عێراق کردەوە کە پێویستە  هەڵوێستی ڕوونی عێراق ئاشکرا بکەن لەسەر پرسی فەڵەستین، کە ئێمە بە پرسێکی بنچینەیی و بیر و باوەڕی دەزانین.

هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەو دەستکەوتانەی خستەڕوو کە لە بەرنامەی حکومەتدا ئەنجام دراون، لەڕووی خزمەتگوزاری و ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری و بێکاری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و  چاکسازی لە دۆسیەی ئابووری، هەروەها پێداچوونەوەی بەو دەرفەتە ئومێدبەخش و ئایندەیەدا کرد کە حکومەت وەبەرهێنانی تێدا دەکات لە کەرتی نەوت و پیشەسازی ستراتیژی و گازدا، و عێراق دەچێتە بازاڕی گازی جیهانییەوە لە ماوەی 3-5 ساڵدا خۆبژێوی بەدەست دەهێنێت، و ئاماژەشی بەو بەربەستانە کرد کە ڕووبەڕووی کاری حکومەت بوونەتەوە لەو کاتەوەی کە ئەرکەکانی گرتووەتە ئەستۆ تاکوو ئەمڕۆ هەروەها ئەو ڕێگایانەی کە پەیڕەوی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان.

سەرۆک وەزیران ژمارەیەک ڕاسپاردەی پێشکەش بە باڵیۆز و نێردە دیپلۆماسییەکان کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق و ڕەنگدانەوەی وێنەی عێراق لە دەرەوە و تیشک خستنە سەر ڕۆڵ و گرنگییە مێژوویی و ئابوورییەکەی، هەروەها فەرمانی کرد بە پێویستی پەیوەندی بەردەوام و ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمەڵگە عێراقییەکانی دەرەوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە یەکێک لە ئەرکەکانی نێردە دیپلۆماسییەکان لە دەرەوەی وڵات بەستنەوەی پێکهاتەکانە بە وڵاتەکەیانەوە لەگەڵ هاندانی هونەرمەندان و ڕۆشنبیران بۆ پەیوەندیکردن و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانیان بۆ عێراق، بەڕێزیان فەرمانی کرد بە پێویستی پەرەپێدان بە میکانیزمەکانی کارەکانی وەزارەتی دەرەوە و هەڵبژاردنی باڵیۆزەکان لەسەر بنەمای ئەزموون و پیشەیی و لێهاتوویی نەک لەسەر بنەمای پەیوەندی حیزبی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە عێراق بە جددی هەوڵدەدات ئەو کەسانە بگەڕێنێتەوە کە بە تۆمەتی گەندەڵی و پارە دزراوەکان تاوانبارکراون، ئەمەشی کردووە بە پێوەرێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتان و ئاماژەی بە نوێنەرایەتیکردنی عێراق کرد لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە دەبێت هاوشان بێت لەگەڵ بەشدارییە داراییەکانی عێراق و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە لە ڕێگەی ئەم نوێنەرایەتییە نێودەوڵەتییەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

توجيه حكومي بتشكيل وفد لزيارة البصرة للنهوض بواقع شمال المحافظة

توجيه حكومي بتشكيل وفد لزيارة البصرة للنهوض بواقع شمال المحافظة

2026-11-08 00:14 3241
تصعيد إعلامي وسياسي.. الكتائب ترد على إلغاء عقود المطارات وتُهدد بكشف الملفات

تصعيد إعلامي وسياسي.. الكتائب ترد على إلغاء عقود المطارات وتُهدد بكشف الملفات

2026-11-07 23:37 3084
‏الرئيس الإسرائيلي يكلف "آيزنكوت" رسمياً بتشكيل الحكومة

‏الرئيس الإسرائيلي يكلف "آيزنكوت" رسمياً بتشكيل الحكومة

2026-11-07 22:43 3752
"المطلع" تنشر أسماء المحافظات التي عطلت دوام المدارس ليوم غد الأحد

"المطلع" تنشر أسماء المحافظات التي عطلت دوام المدارس ليوم غد الأحد

2026-11-07 22:38 6358
حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 22:07 4143
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 4731
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 8338
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 5913
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 5566
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 5734
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 4501
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 4941
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 4657
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 5736
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 5228
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 5156
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 6041
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4577