سودانى گۆڕانکاری لە ژمارەیەک پۆستی فەرماندە باڵا سەربازییەکان کرد
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شەیاع سودانى، گۆڕانکاری لە ژمارەیەک پۆستی فەرماندە باڵا سەربازییەکان کرد هەروەها بەڕێزیان جێگرەوەی بۆییان دەستنیشان کرد لە پێناو تەواوکردن و ڕاپەڕاندنی کارە سەربازییەکان.
لیوا یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵا وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان له راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:"فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ستایشی ئەو سەرکردانەی کرد کە گۆڕانکاری لە پۆستەکانیان کرا بۆ هەوڵەکانیان لە ماوەی ڕابردوودا لە خزمەتکردنی عێراق و گەلەکەی و دەستخۆشی لەو کارانە کرد کە ئەنجامیان داوە لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی کە پێیان سپێردراوە.
ئاماژەی بەوەکرد"گۆڕانکارییەکان بریتین لە دەستنیشانکردنی فەریق ڕوکن کەریم عەبود محەمەد وەک سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر لە شوێنی فەریق ڕوکنی یەکەم عەبدول وەهاب عەبدول زەهرە ئەلساعدی، هەروەها گواستنەوەی لیوا ڕوکن ئەحمەد سەلیم بەهجەت لە پۆستەکەی وەک فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد بۆ وەزارەتی بەرگری و دەستنیشانکردنی لیوا ڕوکن وەلید خەلیفە مەجید لە جێی ئەو.
ئەم هەنگاوەش پاش ئەوە دێت لە سودانیەوە بۆ پێداویستییەکانی کاری سەربازی بۆ قۆناغی ئێستا و پێدانی دەرفەتێک بۆ سوودوەرگرتن لە وزە سەربازییەکان بۆ خزمەتکردنی وڵاتە ئازیزەکەمان.
