سودانی: ئازادی ڕادەربڕین بە دیارترین دەستکەوتەکانی قۆناغی گۆڕانی دوای ساڵی 2003 دادەنرێت
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، دووپاتی کردەوە کە ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین بە دیارترین دەستکەوتەکانی قۆناغی گۆڕانی دوای ساڵی 2003 دادەنرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە،
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، پێشوازی کرد لە نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی عێراق بەڕێز خالید جاسم و هەردوو جێگرەکەی و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێی سەندیکاکە.
وتیشی سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە نەقیب و هەردوو جێگرەکەی و ئەندامانی ئەنجومەنەکە کرد بە بۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی هاوکارەکانیان و ستایشی ڕۆڵی سەندیکاکە و گرنگییەکەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ڕۆژنامەنووسان هاوبەشی دەوڵەتن، بەو پێیەی میدیای پیشەیی یاوەری حکومەت بووە لە چەندین قۆناغدا و بەشداریی کردووە لە تیشک خستنە سەر دەستکەوتەکانی.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە گرنگی میدیا و ڕۆڵی سەرەکی لەو چاکسازیانە کرد کە لە لایەن حکومەتەوە جێبەجێ دەکرێن و جەختی کردەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە ڕۆژنامەگەری پیشەیی و بابەتیانە و ڕەخنەی بنیاتنەر، هەروەها جیاکردنەوەی لە هەوڵی زانیاری هەڵە و شێواندن.
سودانی ئەوەی دووپاتی کردەوە کە ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین بە دیارترین دەستکەوتەکانی قۆناغی گۆڕانی دوای ساڵی 2003 دادەنرێت و ئاماژەی بە پێویستی هاوکاری بۆ پاراستنی کرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەت دەستوەردان لە کارەکانی سەندیکا ناکات، بەڵکو پشتیوانی سەربەخۆییەکەی دەکات، دوور لە هەر فشار و بەربەستێک، هەروەها ئەو قوربانیانەی وەبیر هێنایەوە کە کۆمەڵگای ڕۆژنامەگەری بە شەهید و برینداریشەوە لە پێناوی گواستنەوەی ڕاستیدا داویانە.
