سودانی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی باكووری ئەتڵەسی بەدەست گەیشت
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بانگهێشتنامەیەكی فەرمی پێگەیشت بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی باكووری ئەتڵەسی، كە بەم نزیكانە لە برۆكسل رێكدەخرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە سكرتێری گشتی ناتۆ مارك رۆتە و شاندی یاوەری كرد، و لە میانەی دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی هاریكاری نێوان عێراق و هاوپەیمانیەكە لە دۆسیەكانی تایبەت بە بنیاتنانی توانا و پاڵپشتی لە هێزە چەكدارەكانی عێراق لە بوارەكانی ڕاوێژكاری و ڕاهێنان تاوتوێ كرا.
بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: لە گرنگی بەردەوامی پەیوەندییەكان بۆ بنیاتنانی پەیوەندی هاوكاری لەگەڵ ناتۆ، لە چوارچێوەی ئەركی ڕاوێژكاری خۆی لە عێراق، لە ژێر ڕۆشنایی دۆخی بوژانەوە و سەقامگیری سیاسی و گەشەی ئابووری كە وڵات بە خۆیەوە دەیبینێت، هەروەها بە شێوەیەك كە یارمەتی عێراق بدات ڕۆڵی پێشەنگی خۆی لە ناوچەكەدا جێبەجێ بكات، و تەئكیدیشیكردەوە: لە هەڵوێستی هاوسەنگی عێراق سەرەڕای ئاستەنگەكان، بەو پێیەی عێراق بەرژەوەندییە باڵاكانی خۆی پاراست، ئەمە جگە لەوەی پاڵپشتی هەوڵەكانی سەقامگیری لە ناوچەكەدا دەكات.
ئاماژەی بەوەشدا: عێراق بە گرنگییەوە دەڕوانێتە ڕۆڵی نوێنەرایەتی ڕاوێژكاری ناتۆ لە عێراق، و هاوكاری لە بواری ڕاهێنان و پلاندانان و ئاڵوگۆڕی شارەزاییدا.
لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سودانی ئاماژەی كرد: بە بەرنامەی پیشەسازییە سەربازییە گەورەكان كە لەلایەن حكومەتەوە پاڵپشتی دەكرێت، و جەختیشیكردەوە: لەسەر خواستی عێراق بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ ناتۆ لە بواری پیشەسازییە سەربازییەكان، بەتایبەت كەرەستەی بەرگری، كە بەشدارە لە بەرزكردنەوەی ئاسایش و ڕێگریكردن لە هەر ئەگەرێكی دەستدرێژییەكی.
لای خۆیەوە سكرتێری گشتی ناتۆ، پێزانینی خۆی بۆ هەنگاوەكانی عێراق دەربڕی، و بانگهێشتێكی فەرمی ئاراستەی سودانی كرد بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكەی باكووری ئەتڵەسی كە بەم نزیكانە لە برۆكسل بەڕێوەدەچێت و وتاری عێراق لەوێ پێشكەش بكات، و هاوكات ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی كرد لە پێشهاتە ئەمنییەكان و دۆخی سەقامگیری و گەشەسەندنی وڵاتدا، جەختیشیكردەوە: ناتۆ رژدە لەسەر ئەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق بەهێز بكات و هاوكارییە بەرهەمدارەكانی بە تایبەت لە بواری پیشەسازییە سەربازییەكان بەرز بكاتەوە.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، لە دیدارەكەدا باس لە پێشهاتەكانی ناوچەكە و دۆخی ئاگربەست لە غەززە و لوبنان و پێشهاتەكانی دۆخی سوریا كرا.
