سودانی بانگهێشتنامەیەکی پێ گەیشت بۆ سەردانیکردنی شانشینی یەکگرتوو
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی ئەمڕۆ دووشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێگەیشت لە وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دەیڤد کامیرۆنەوە "
ئاماژەی بەوەکرد"له پەیوەندیە تەلەفونێکەدا تاوتوێی لایەنە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد هەروەها کامیرۆن بانگهێشتنامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاوە پێشکەش بە سودانى کرد بۆ سەردانیکردنی بەریتانیا لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا".
هەروەها باس لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسی ناوچەکە و پێشهاتەکانی پرسی فەڵەستین کرا و جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی ئاگربەست و کارکردن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە پابەندبوونی حکومەتی عێراق کرد بۆ پاراستنی ڕاوێژکارانی سەربازی کە لە عێراق بوونیان هەیە و دووپاتی کردەوە کە عێراق هەموو جۆرە پێشێلکارییەکی سەروەری ڕەت دەکاتەوە لە ژێر هەموو بارودۆخێکدا.
لای خۆیەوە کامیرۆن جەختی لە پەرۆشی حکومەتی بەریتانیا کردەوە بۆ دامەزراندنی باشترین پەیوەندی دوولایەنە لەگەڵ عێراق و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییەکان بۆ سوودگەیاندن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
