سودانی: بریاری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌ت بۆ شكستخواردوان و گه‌نده‌ڵكاران ده‌ڕه‌خسێنێت
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی بریاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردن دەدەن، ده‌رفه‌ت بۆ شكستخواردوان و گه‌نده‌ڵكاران ده‌ڕه‌خسێنن.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌ه‌پێداندا له بابل رایگه‌یاند، كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان پابه‌ندن به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به ته‌واوی عێراق.
وتیشی، به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن، ته‌نیا ئه‌وه نییه كارتی ده‌نگدان بخه‌یته سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ڵكو بریتییه له پلان و گه‌ره‌نتیكردنی داهاتوی عێراق و عێراقییه‌كان.
ئه‌و به‌ڵێنیشی دا كه قه‌یرانی نیشته‌جێبون و ده‌رفه‌تی كار و پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدان به‌ره‌وپێش به‌رن.
هه‌روه‌ها وتیشی، ئه‌وانه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، ده‌رفه‌ت بۆ شكستخواردوان و گه‌نده‌ڵكاران ده‌ڕه‌خسێنن. جه‌ختیشی كرده‌وه كه هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ئه‌وان رێبه‌رایه‌تی راپه‌رێنێكی په‌ره‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی راسته‌قینه ده‌كات و وتیشی، هه‌ندێك "ده‌نگ هه‌ن بێزارن له سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ت و به‌رنامه خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی."
