سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه ئه‌فسه‌ره فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، رایگه‌یاند، بكەرانی ئه‌و هێرشەی نزیك هەولێر ده‌ستگیركراون كە ئەفسەرە فەرەنسییەكەی تیادا كوژرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوه پێگەیشت، تیادا باسیان لە دۆخی گشتی ناوچەکە و پێشهاتەکانی ئەم دواییە و هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان کردووە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە پابەندبوونی حکومەت به پاراستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و فەرەنسا کردەوە.
سودانی تیشکی خستووەتە سەر هەوڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و سەرکەوتنەکانیان لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە شوێنێکی نزیک هەولێری کردە ئامانج و ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی لێبون و لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی فەرەنسی گیانی لەدەستدا. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە جەخت لەسەر پابەندبونی حکومەت دەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی جێبەجێکردنی یاسا لە سەرتاسەری عێراقدا.
