سودانی: بەردەوامی موچەی موچەخۆرانی هەرێم پێویستی بە جێبەجێکردنی یاسا‌و رێکكەوتنەکان هەیە
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هاوبه‌شی فراكسیۆنه‌كانی هه‌ڵوێست و كۆمه‌ڵ دڵنیایی داوه كه "بەردەوامی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، پێویستی بە جێبەجێکردنی یاسا‌و رێکكەوتنەکان هەیە."
فراكسیۆنه‌كانی هەڵوێست و کۆمەڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ئاشكرایان كرد، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، شاندێكی هاوبه‌شیان سەردانی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراقی کردوه‌و بەوردی باسیان لە هەنگاونان بەئاراستەی چارەسەری کێشە سیاسی و ئابورییەکان کردوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لەکۆبونەوەکەدا شاندی هەڵوێست و کۆمەڵ جەختیان کردۆتەوە لەسەر پێویستی بەدورگرتنی عێراق لە جەنگ و ململانێکان و جەختیشکراوهتهوه لەسەر هەنگاوەکانی پاراستن و بەهێزکردنی ئابوریی عێراق.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، شاندە هاوبه‌شه‌كه‌ی فراكسیۆنه‌كانی هه‌ڵوێست و كۆمه‌ڵ داوای لەسەرۆک وەزیران کردوه شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان پارێزراوبێت و لەکاتی خۆیدا بنێردرێت، بەتایبەت موچەو پارەی گەنمی جوتیاران و دەرمان و سەرجەم ئیستحقاقاتە فیدراڵیەکان. له‌لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردۆتەوە لەسەر بونی ئاڵه‌نگاری گەورە لەبەردەم عێراقدا لەسەرجەم بوارەکاندا، هەروەها دڵنیاییداوه کە بەردەوامی موچەی موچەخۆرانی هەرێم پێویستی بە جێبەجێکردنی یاسا‌و رێکكەوتنەکان هەیە.
