سودانی جەخت لە گرنگی ڕۆڵی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە ڕێکخستنی کاری میدیایی دەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،لە کاتی پێشوازیکردنی لە "بليغ مسقال ئەبو کلەل "سەرۆکی نوێی دەزگای جێبەجێکردنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، جەختی لەسەر پێویستی تیشکخستنە سەر گواستنەوەی لایەنە ئەرێنییەکان لە کەرتە جیاوازەکانی عێراقدا کردەوە، بە مەبەستی چەسپاندنی ناسنامەی نیشتمانی و پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری.
لەڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیراندا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووه،تیایدا هاتووە: "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازی لە "بليغ مسقال ئەبو کلەل"سەرۆکی نوێی دەزگای جێبەجێکردنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان کرد و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پۆستە نوێیەکەیدا لێکرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سەرۆکوەزیران جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی دەستەکە کردەوە لە ڕێکخستنی کارە میدیاییەکان، و وەبەرهێنان لە کەرتی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی بەو شێوەیەی کە ببێتە هۆی زیادکردنی داهاتەکانی دەوڵەت.
هەروەك ئاماژەی بە پێویستی تیشکخستنە سەر گواستنەوەی لایەنە ئەرێنییەکان لە کەرتە جیاوازەکانی عێراقدا کرد، لەگەڵ پیشاندانی وێنە ڕاستەقینەکەی بۆ چەسپاندنی ناسنامەی نیشتمانی و پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دەرفەتەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە وڵاتدا.
