سودانی جەخت لەسەر بەردەوامبوون بۆ خۆجێییکردنی پیشەسازییەکانی کارەبا دەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، جەخت لەسەر بەردەوامبوون بۆ خۆجێییکردنی پیشەسازییەکانی کارەبا بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی وزە لە عێراق دەکاتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی کارگەی دیوان کرد، بۆ بەرهەمهێنانی محاویلە و کێبڵی کارەبا، و پێوەری زیرەک لە پارێزگای بابل.
وتیشی سودانی جەختی لەوە کردەوە ئەم پڕۆژەیە کە بە بەکارهێنانی نوێترین تایبەتمەندی و تەکنەلۆژیا جێبەجێ دەکرێت، نوێنەرایەتی هەنگاوێکی نوێ دەکات لە گەشتە سەرکەوتووەکەی حکومەت بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت و بەشدار دەبێت لە خۆجێیکردنی پیشەسازی کارەباییە نیشتمانییەکان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردن، بۆ پتەوکردنی ئاسایشی وزەی وڵات لەڕێگەی بەرهەمهێنانەوە، بە شێوەیەک بگونجێت لەگەڵ تەکنەلۆژیای زیرەکی پێشکەوتوو.
وتیشی سودانی ستایشی هەوڵە دڵسۆزانەکانی خەڵکی عێراقی کرد، کە خەریکی گۆڕانکاری دەکەن و ئایندەیەکی گەش دادەڕێژن، و جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەت بە پەرۆشە بۆ ئەوەی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک پێشکەش بکات بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و پەرەپێدانی پیشەسازی نیشتمانی لە هەموو لایەنەکانییەوە.
پرۆژەی کارگەی دیوان یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەکانى کەرتی تایبەت لە عێراق، بە کۆی بودجەی گشتی 300 ملیۆن دۆلار و سەکۆیەکی گرنگ بۆ پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە دابین دەکات و تەواوی زنجیرەی دابینکردن بۆ تۆڕە نیشتمانییەکان دەگرێتەوە.
