سودانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بەیانەی وەرزشی دهۆک کە براوەی پاڵەوانێتی خولی پاڵەوانانی یانەکانی کەنداو بوون
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە یاریزانان و بەڕێوەبەرایەتی یانەی وەرزشی دهۆک، کە براوەی پاڵەوانێتی خولی پاڵەوانانی یانەکانی کەنداو بوون
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لەیاریزانان و بەڕێوەبەرایەتی یانەی وەرزشی دهۆک، کە براوەی پاڵەوانێتی خولی پاڵەوانانی یانەکانی کەنداو 2025 بوون، بەئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و ڕاوێژکاری بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
وتیشی سودانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە یاریزانان و ستافی تەکنیکی و کارگێڕی و پیرۆزبایی لێکردن بۆ ئەم دەستکەوتەی تۆپی پێ، کە لەڕێگەی پلاندانان و کارکردنێکی سەرکەوتووەوە بەدەستهات، و جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی پشتیوانی کردنی وەرزش، بەتایبەتی تۆپی پێ بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی گەورە.
سودانی ئەوەشی دووپاتکردەوە کە وەرزش دەبێتە هۆی یەکڕیزی کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی گیانی نیشتیمانی و جەختی لەسەر پێویستی پلاندانان و کارکردنی سەرکەوتوو کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی یانە و هەڵبژاردەکان، و باشتر نوێنەرایەتی کردنی عێراق لەکۆڕبەندە جیاجیاکان.
لە لای خۆیانەوە ئامادەبووان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەربڕی بۆ هاندان و بایەخدانی بەردەوامی بە وەرزش و پاڵپشتیکردنی یانە و هەڵبژاردەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداریکردنی عێراق لە پاڵەوانێتییە جیاجیاکان، هەروەها کۆمەڵێک دیاری و یادگاریان پێشکەش سودانی کرد وەک پێزانینێک بۆ پاڵپشتیکردنی بەردەوامی.
