سودانی دامەزراندنی مۆزەخانەیەک لە بەغدا بە کەرەستەی ئەشکەنجەدانی ڕژێمی سەدام ڕادەگەیەنێت
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگیری سەربازی ڕژێمی پێشوو کە یەکێک لە بەدناوترین زیندانەکانی ئەو سەردەمە بوو، گۆڕدرا بۆ مۆزەخانە کە ئامێری ئەشکەنجەدانی تێدا بەکاردێت کە دژی دەستگیرکراوەکان لە دامەزراوە بەدناوەکەی شاری کازمییەلە بەغدا بەکاردێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەی شاری کازمییە"ـی پیرۆزی کازمییە کارە جێبەجێکارییەکانی پڕۆژەی بەرزە پردی گرێعات لەسەر ڕووباری دیجلە دەستپێکرد، ئەم پڕۆژەیە یەکەمین پڕۆژەی گەشەپێدانە لە ناوچەی "شوبەی پێنجەم" کە ئامانج لێی کردنەوەی ئەو ناوچە سەربازییانەیە کە دەیان ساڵە داخراون، هەروەها تەرخانکردنی زەویەکانی بۆ دامەزراندنی دامەزراوەی خزمەتگوزاری و ناوەندی ڕۆشنبیری و ئایینی و چەندین شوێنی پشوودان بۆ زیارەتکاران.
وتیشی سودانی ستایشی هەوڵەکانی تیمی جێبەجێکاری کرد کە پێکهاتبوو لە وەزیرە بەڕێزەکان و بەڕێزان بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەرپرسان و تەکنیکاران و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و ئەمیندارییەتی بەغداد و دەستەی وەبەرهێنان و مەزارگەی کازمییە و مزگەوتی حەنەفی، ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەوڵە بەکۆمەڵەکان واقیعێکی نوێی بۆ هاوڵاتیان بەرهەمهێناوە، و ئاماژەی بە دیدگای واقیعی و پلاندانان و گشتگیری حکومەت کرد بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، کە تایبەتمەندییەکانی هەر قەزا و شار و ناحییەیەک لەبەرچاو دەگرێت.
هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند کە (شوعبەی پێنجەم) ڕووبەرەکەی 400 دۆنمە، وەک دەرفەتێکی وەبەرهێنان کراوەیە بۆ سەرجەم کۆمپانیاکان و جەختیشی لەوە کردەوە کە بە شێوەیەکی شەفاف و بە ڕوونی ڕادەگەیەنرێت و هیچ پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لەخۆناگرێت، ئەمە جگە لە شوێنە ستراتیجییەکەی، کە نزیکە لە مەزارگەی ئیمامەین، ئەلکازمەین (سەلامی خوایان لێ بێت) هەروەها مۆزەخانەیەک بە ڕووبەری 12500 م2 لەخۆدەگرێت. ئەمەش دەبێتە شایەتحاڵی سەردەمی تاریکی دیکتاتۆرییەت و قێزەونترین پێشێلکارییەکانی ئەنجامدراو، مۆزەخانەکە وەک گەرەنتییەک دەبێت بۆ دووبارەنەبوونەوەی کارەساتەکان، بەو پێیەی هاوڵاتیان ترسناکییەکانی ئەو سەردەمە دەبینن.
