سودانی سەردانی ئەڵمانیا دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای کۆتاییهێنان بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ پراگی پایتەختی چیک، بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە "کۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش" لە خولی 61"ـەمینیدا، دوای کۆتایی هاتنی سەردانەکەی بۆ پراگی پایتەختی چیک کە ئەمانەی خوارەوەی لەخۆ گرت:
■ ئەنجامدانی گفتوگۆی بەرفراوان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی چیک.
■ ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆک کۆماری چیک.
■ ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی چیک.
■ سەرپەرشتی کردنی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق و چیک.
■ سەرپەرشتی کردنی واژۆکردنی 5 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کە لە ئەمانەی خوارەوە پێکدێت:
● یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی چیک.
● ڕەشنووسی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و چیک.
● یاداشتنامەی هاوکاری لە نێوان هەردوو فیدراسیۆنی پیشەسازی عێراق و چیک.
● یاداشتنامەی هاوکاری له نێوان هەردوو فیدراسیۆنی ژوورەکانی بازرگانی عێراق و چیک.
● بەڵێننامە لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عێراق.
■ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی ژووری بازرگانی و فیدراسیۆنەکانی پیشەسازی لە عێراق و کۆماری چیک.
■ دیدار لەگەڵ ڕەوەندی عێراقی لە کۆماری چیک.
■ پێشوازیکردن لە نوێنەری کۆمپانیای (ئایرۆ ڤۆدۆچۆدی) کە کۆمپانیایەکی تایبەتە بە دروستکردنی فڕۆکە.
■ پێشوازیکردن لە نوێنەری کۆمپانیای (یونیس)، کە تایبەتمەندە بە پیشەسازی نەوت و گاز و پترۆکیمیایی.
