سودانی سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنس ئینێرجی ئەڵمانی دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی هاوکاری لە بواری وزە و دوو گرێبەستی چاککردنەوە لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنس ئینێرجی ئەڵمانی کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئەڵمانیا لەعیراق سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی بنەماکانی هاوکاری لەبواری وزە و گرێبەستی چاککردنەوەی هەردوو وێستگەی (گازی دبس) و وێستگەی (گەرمیی موسەیەب) کرد لەنێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای سیمێنس ئینێرجی ئەڵمانی.
وتیشی ئامانج لە رێککەوتنی هاوکاری وزە / قۆناغی سێیەم زیادکردنی (14) هەزار مێگاوات کارەبایە بۆ تۆڕی نیشتمانی کە بەشدار دەبێت لە بەرزکردنەوەی توانای سیستەمی کارەبا و باشترکردنی خزمەتگوزاری وزە لە وڵاتدا.
هەروەها دوو گرێبەستی چاککردنەوە واژۆ کرا، یەکەمیان بۆ وێستگەی درێژخایەنی گازی دبس"ـە کە دوو یەکەی بەرهەمهێنان بە توانای 340 مێگاوات دەبێت و ئەوی دیکەیان بۆ وێستگەی گەرمی موسەیەب"ـەو بۆ ماوەی پێنج ساڵ بۆ چاککردنەوەی یەکەکانی بۆ بەرهەمهێنانی 750 مێگاوات و زیادکردنی 150 مێگاوات و دڵنیابوون لە کارپێکردن و چاککردنەوە و پەرەپێدانی کارکردن تێیدا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە میانەی پێشوازی کردنیدا لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سیمێنس بەڕێز کریستیان بروخ جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوکاری نێوان عێراق و ئەڵمانیا کردەوە بە هەمان شێوە و جددییەت لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی نوێدا و ئاماژەی بەوەکرد کۆمپانیای سیمێنس هاوبەشێکی سەرەکی عێراقە لە گەشەپێدانی کەرتی وزەدا، کە دەمارێکی بنەڕەتی بۆ هەموو کەرتەکانی گەشەپێدان پێکدەهێنێت.
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت گرنگییەکی زۆر بەم کەرتە و ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانە دەدات کە تێیدا کار دەکەن، لەوانە کۆمپانیای سیمنس و ئاماژەی بە پتەوکردنی هاوکارییەکانی کرد لەگەڵ وەزارەتی کارەبادا لە بوارەکانی چاودێریکردن و بەرهەمهێنان و دابەشکردن و گواستنەوە.
لە لای خۆیەوە کریستیان بروچ گرنگیدانی خۆی دەربڕی بۆ فراوانکردنی کارەکانی لەعیراق و دابینکردنی پاڵپشتی پێویست بۆ وەزارەتی کارەبا لەڕێگەی پڕۆژە ستراتیژییە گەورەکانەوە و هاوکاریکردن لەپاڵپشتیکردنی کەرتی وزە، بەتایبەتی دوای تەواوبوونی چاککردنەوەی سەرجەم یەکەکانی وێستگەکانی کارەبا لەماوەی ئەمساڵدا.
