سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ بەدواداچوون بۆ دوایین ڕێکخستنەکانی ئەنجامدانی لوتکەی عەرەبی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ بەدواداچوون بۆ دوایین ڕێکخستنەکانی ئەنجامدانی لوتکەی عەرەبی
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دوایین ئامادەکارییەکانی بەستنی لوتکەی عەرەبی و لوتکەی گەشەپێدانی ئابووری کە شەممەی داهاتوو لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەدەچێت.
وتیشی سودانی پێداچوونەوەی بە پلانە ئەمنی و کارگێڕی و لۆجستیکییەکان کرد بۆ دەستەبەرکردنی بەڕێوەچوونی لوتکە و بەدواداچوونی لایەنە ڕێکخراوەیی و تەکنیکیەکان کرد بۆ دڵنیابوون لە پێشوازییەکی باش و ڕێکخستنی چالاکیەکانی کۆنفرانسەکە بەشێوەکی باش.
سودانی سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەکانی دەوڵەتی ڕاسپارد، بەشێوەیەکی هەماهەنگ کار بکەن و هەریەکە بەپێی توانای خۆی بۆ سەرکەوتنی ڕێکخستنی بەڕێوەچوونی لووتکەی عەرەبی، بەوپێیەی ڕووداوێکی گرنگە، کە پێگەی عێراق و ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەری لەسەر ئاستی عەرەبی و ناوچەیی دووپات دەکاتەوە.
