سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دابینکردنی دارایی بۆ پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دابینکردنی دارایی بۆ پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی گەرەنتیەکانی سەروەری کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد سەبارەت بە دابینکردنی پارە بۆ پرۆژەکانی کەرتی تایبەت لە چوارچێوەی دەستپێشخەری گەرەنتی سەروەری.
وتیشی لەکۆبوونەوەکەدا میکانیزمی ئاسانکاری بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی و بەرەوپێشچوونی کارەکانی لیژنەی گەرەنتی سەروەری و ئەو بازدانە گرنگەی ئابووری لەپاڵپشتیکردنی کارەکانی کەرتی تایبەتدا بەدەستیهێناوە لەچوارچێوەی دیدگای حکومەت بۆ بەدیهێنانی چاکسازی ئابووری تاوتوێکرا.
سودانی فەرمانی دۆزینەوە چارەسەری خێرای کرد بۆ ئاسانکردنی ڕێوشوێنە یاسایی و کارگێڕییەکان بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەری قەرز بۆ پڕۆژە بچووکەکان و گەرەنتی سەروەری و سەرکەوتنیان و جەختی لەسەر گرنگی پەیڕەوکردنی پلاتفۆرمی چاکسازی ئابووری و ڕێڕەوەکانی بۆ پەرەپێدانی پرۆژەکان کرد.
هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی کرد گرێبەست لەگەڵ دوو کۆمپانیای نێودەوڵەتی بکرێت یەکەمیان تایبەت بێت بە یاسای نێودەوڵەتی و ئابووری جیهانی و وەک ڕاوێژکاری بانکی بازرگانی عێراقی (TBI) و ئەوی تریان تایبەت بە پەیوەندییە گشتییەکان بۆ بەشداریکردن لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی متمانەی عێراقی.
